محه‌مه‌د شیاع سودانی ئیمتیازاتی به‌رپرسه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
08:39 - 15/11/2022
"زەمەن"
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ئیمتیازاتی به‌رپرسه‌كانیدا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا
رایگه‌یاند: فه‌رمانگه‌ی یاساییان راسپاردووه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ئیمتیازاتی دارایی به‌رپرسه‌كان.
وتی: دیوانی چاودێری دارایی، چاودێری وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كات بۆ دڵنیابوونه‌وه
له جێبه‌جێكردنی یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمتیازه‌كان.
له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداوه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
وتی: له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا كار له‌سه‌ر یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز
ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، شاندێکیان بۆ دانوستان لەگەڵ حكومه‌تی هەرێمی کوردستان
پێکهێناوه و كارده‌كه‌ن بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.