وێنەی ئەو پۆلیسانە بڵاوکرایەوە کە ژینا ئەمینیان دەستگیرکرد
01:42 - 02/10/2022
"زەمەن"
گروپێکی هاککەر وێنەی ئەو پۆلیسانەی
بڵاوکردەوە کە ژینا ئەمینیان دەستگیرکرد.
ماڵپەری ئیران
ئینتەرناشناڵ، لە زاری گروپی هاککەری بەکدۆر ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردووەتەوە کە
ژینا ئەمینیان دەستگیرکردووە.
بە گوێرەی
زانیارییەکان نەقیب عینایەتوڵڵا رەفیعی، لە دایکبووی 1970، لە پارێزگای زنجان سەرۆکی
ئەو دەستەی پۆلیسی ئەخلاقی بووە کە ژینا ئەمینی'یان
دەستگیرکردووە.
هەروەها ئەمیر
خۆشناموەند، لە دایکبووی 1995 یەکیک بووە لە ئەندامانی ئەو دەستەیە کە ژینایان
گواستووەتەوە.
پەرستۆ سەفەری،
لە دایکبووی 1986ـی شاری کرماشان، ئەو پۆلیسەیە کە ژینا ئەمینی رادەگرێت لەسەر شەقام.
فاتمە قوربان
حوسەینی لە دایکبووی 1995ـی شاری تاران، یەکێکی دیکەیە لە ئەندامانی ئەو دەستەیە.