بۆچی بەرهەم ساڵح بەشداری کۆبونەوەی ساڵانەی unی نەکرد؟
05:57 - 24/09/2022
"زەمەن"
به‌رهه‌م
ساڵح سه‌رۆكی كۆماری عێراق، به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی
نه‌كرد، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی عێراق ناوی ئه‌وی دیارینه‌كردووه.
به‌پێی
عورفی سیاسی، سه‌رۆك كۆماری وڵاتان به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ عێراق ئه‌مه جیاواز بوو، سه‌رۆك كۆمار به‌شداری نه‌كرد.
به‌پێی
زانیارییه‌كان، نوێنه‌رایه‌تی عێراق له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كارنامه‌ی به‌شداری
عێراقدا بۆ كۆبونه‌وه‌كه دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر ناوی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی
نوسیوه.
هه‌روه‌ها
مسته‌فا كازمی زۆر مه‌به‌ستی بووه خۆی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه بكات، به ئامانجی
ئه‌وه‌ی په‌یامی ئه‌وه بگه‌یه‌نێت له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و پیاوی ده‌وڵه‌ته و له‌و
رێگه‌یه‌وه هێزی خۆی نیشانبدات.
له
رابردووش‌دا به‌شداری له كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێك
بووه له كێشه‌كانی نێوان مام جه‌لال و نوری مالیكی، له‌و كاته‌ی یه‌كه‌میان سه‌رۆك
كۆمار و دووه‌میان سه‌رۆك وه‌زیران بوو.