395 کوردستان

نرخى بەنزین هەرزان دەبێت

06:03 - 22/09/2022

زەمەن_هەولێر

به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نیی هه‌ولێر رايگەیاند، بەهۆی دابەشكردنی بەنزینی 800 دیناریی پاڵپشتیكراوی حكوومی، نرخی بەنزین دابەزیوە و بەنزینى 800 دینارییش هەموو خەڵك دەتوانێت وەری بگرێت و بەنزینێكی باش و بێكێشەیە.


ئاری كاكه‌شین، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: "بەنزین نرخی دابەزیوە، بەنزینێكی زۆر لە جۆری 800 دیناری هەیە كە بەنزینێكی باشە و خەڵك بەئاسانی بەریان دەكەوێت و هیچ كێشەیەكمان نییە و ئەو بەنزینە 800 دینارییە بووەتە هۆی دابەزاندنی نرخی بەنزین بەگشتی''.

وتیشى، "ئێستا بەنزینی زۆر باشی نۆڕماڵ بە 950 دینارە، پێشتر ئەو نۆڕماڵە بە هەزار و150 و زیاتریش بوو، بەڵام ئێستا هەموو جۆرەكانی بەنزین هەرزان بوونە، چونكە ئەو بەنزینە 800 دینارییە هەموو خەڵك دەتوانێت وەری بگرێت و بەنزینێكی باش و بێكێشەیە''.

ئەو بەرپرسەى سوتەمەنى ئاماژەى بەوەشکرد: "بەهۆی بەنزینی 800 دییارییەوە بەلای كەمەوە لیتری بەنزینی نۆڕماڵ 200 دینار دابەزیوە، وەختێك بەنزینی نۆڕماڵ تاوەكوو سەرووی هەزار و 300 دینار بەرز بووەوە، بەڵام ئێستا بە لای كەمی زیاتر لە 200 دینار دابەزیوە''.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن