ڕه‌وتی حیكمه: پێغه‌مبه‌رێكیش كاندید بكه‌ین ره‌وتی سه‌در قبووڵی ناكات
09:35 - 21/09/2022
344 جار خوێندراوەتەوە
"زەمەن"
پرۆسه‌ی سیاسی
له عێراق لهیشتا له حاڵه‌تی بنه‌به‌ستدایه و ره‌وتی حیكمه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت،
ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رێكیش كاندید بكرێت ره‌وتی سه‌در قبووڵی ناكات.
فه‌هد جبوری، ئه‌ندامی ره‌وتی
حیكمه‌ی نیشتمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووه، ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رێكیش
بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان بكه‌ین، ئه‌وا له‌لایه‌ن ره‌وتی سه‌دره‌وه
ره‌تده‌كرێته‌وه.
فه‌هد جبوری، ده‌ڵێت "هه‌وڵمان
نه‌داوه كارێك بكه‌ن كه ره‌وتی سه‌در نیگه‌ران بكات، به‌ڵام دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه
ئه‌گه‌ر 100 كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستنیشان بكه‌ین، سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن
موقته‌دا سه‌دره‌وه ره‌تده‌كرێنه‌وه".
رەوتی سەدر کە براوەی یەکەمی ھەڵبژارنەکانی تشرینی یەکەمی
٢٠٢١ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو، لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و ھاوپەیمانی
سەروەریی سوننەکان، ھاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمانیان پێکھێنا، بەڵام دوای ئەوەی
نەتوانرا دانیشتنی پەرلەمان بۆ ھەڵبژاردنی سەرکۆمار و دواتر راسپاردنی سەرۆکوەزیران
سازبکرێت، مانگی حوزه‌یرانی له په‌رله‌مان كشایه‌وه.
٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٢، چوارچێوەی
ھەماھەنگی، محەمەد شه‌یاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق کاندیدکرد،
به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی ڕه‌وتی سه‌دری لێكه‌وته‌وه و له ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٢، لایەنگرانی
رەوته‌كه دژی کاندیدکردنی محەمەد شه‌یاع سوودانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ھەڵیانکوتایە
سەر باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەران کە دەکەوێتە ناوچەی سەوز.