539 تەندروستی

چەند ڕێنماییەک بۆ خانمانی دووگیان

04:24 - 18/09/2022

زەمەن _ تەندروستی

دکتۆر _ وەهبيه عمر

 

کاتێک خانمان دووگیان دەبن زۆر گرنگە کە ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئامۆژگاریە بۆ خانمان کە گەر جێبەجێی بکەیت ماوەی دووگیانی بە تەندروستی و بەختەوەری تێدەپەڕێنیت:


١- وەرزشی سادە و بەتایبەت ڕێکردن و مەلە و یۆگا ئەنجام بدە.


٢- ئاگاداری ماکیاژ و کەرەستە جوانکاریەکانت بە، تا دەتوانیت کەم بەکاری بهێنە چونکە کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی کۆرپە.


٣- سستمی خواردنت بگۆڕە و هەوڵبدە شتی تەندرووست بخۆیت، بەتایبەتی سەوزە و میوە.


٤- لە ڕێگای شێلان و مەساجەوە ئازاری ماسولکەکانت مەهێڵە.

 

 

٥- ڕۆژانە لانیکەم ١٠ پەرداخ ئاو بخۆرەوە بۆئەوەی جەستەت تەندروست بێت.


٦- لە ١٨ تا ٢٤ هەفتەی دووگیانیدا دەتوانیت بە فڕۆکە گەشت بکەیت، بەڵام پاش ئەوە تەندروستی منداڵەکەت مەخەرە مەترسیەوە.


٧- بۆ چارەسەری کێشە تەندروستیەکانی وەک دڵەکزێ و ئازار چارەسەرە سروشتیەکان بەکاربهێنە و لە چارەسەری کیمیایی دوربکەوەرەوە.


٨- کاتێک دوگیانیت پێستت هەستیارترە، بۆیە کرێمی دژەخۆر و شيدار كه ره وه بەکار بهێنە.


٩- لەسەر سک یان لەسەر پشت مەخەوە و هەوڵبدە کەمێک بەلادا بکەویت.


١٠- بۆ ئەم ماوەیە لە پێڵاوی بن بەرز دوربکەوەرەوە.


١١- متمانەت بەخۆت هەبێت و دڵنیابە لەوەی کە ئەم قۆناغە بە سەرکەوتووی وەک هەموو دایکەکانی دیکە تێدەپەڕێنیت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن