بڕیاره له حه‌نانه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێنج قۆڵی ئه‌نجامبدرێت
11:59 - 16/09/2022
زه‌مه‌ن – هه‌رێمی
كوردستان
رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی
جه‌دید ئاشكرایكرد كه وابڕیاره له نه‌جه‌ف له شوێنی مانه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در،
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێنج قۆڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق ئه‌نجام بدرێت.
رۆژنامه‌كه به‌شت
به‌ست به زانیاریه‌كانی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێنج قۆڵی، كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د
حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و
خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی
سه‌در له نه‌جه‌ف كۆبكاته‌وه.
رۆژنامه‌كه له
زاری سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی سه‌دره‌وه ئه‌و زانیاریانه‌ی ئاشكراكردووه‌و ئاماژه‌یشی
بۆ ئه‌وه‌داوه كه په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام هه‌یه له‌پێناو رێكخستن و ئاماده‌كاری
بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه، هه‌وڵیش ده‌درێت سه‌در رازی بكه‌ن نه‌هێڵێت لایه‌نگرانی
بچنه‌وه سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام تا ئه‌م ساته سه‌در هه‌موو جۆره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵام ره‌نگه فشاره‌كان كاریگه‌رییان
هه‌بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌لی فه‌تلاوی
سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح به عه‌ره‌بی جه‌دیدی راگه‌یاندووه، دوای چله‌ی
ئیمام حسێن كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له حه‌نانه له نێوان سه‌در و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی
سیاسی ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی
نوێ.