چوارچێوەی هەماهەنگی سێ هه‌نگاو تاوتوێ دەکات
11:52 - 16/09/2022
زه‌مه‌ن – عێراقی
رۆژی سێشه‌ممه‌ی
هەفتەی داهاتوو بڕیاره چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببێتەوە و سێ هه‌نگاو بۆ قۆناغی
داهاتوو تاوتوێ بکات.
رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت
له زاری محه‌مه‌د ته‌میمی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح، کە لایەنێکی ناو
چوارچێوەی هەماهەنگییە، ئاشكرایكرد كه تاوتوێكردنی گفتوگۆكان بریتین له:
-گفتوگۆ له‌باره‌ی
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان.
- رێككه‌وتنه
سه‌ره‌تاییه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
- ئاماده‌كارییه‌كانی
به‌رنامه و پشكی لایه‌نه‌كان له حكومه‌تدا.
كۆبونه‌وه‌كه
به ئاماده‌بونی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له به‌غدا ئەنجامدەدرێت.
پێشتر سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی رایانگەیاندبوو،
دوای چلەی ئیمام حوسێن کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەکاتەوە و
رێکارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی حکومەت دەست پێدەکەن، ئەمەش وەک هەنگاوی
یەکەم بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی نوێی عێراق.