بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
10:12 - 06/09/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 6-9-2022یان بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
کەسێکی خۆشەویستیت و هەمیشە چاوت لەسەرە، بەهۆی دڵ پیسیتەوە خۆشەویستەکەت لێت دووردەکەوێتەوە، واز لەبیرکردنەوەی زۆر بێنە.
گا (4/20 بۆ 5/20)
بەهۆی گرنگی دانی زۆر بەکارەکەت متمانەی زۆرتر بەدەست دەهێنیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هاوسەرگیری بکە و سەردانی پزیشک بکە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
لەقەلەقی ڕزگارت دەبێت و شتێکی ڕابردوو لەبەرژەوەندی تۆ دێتەوە پێش و دڵخۆشت دەکات، گرفتی تەندروستیت هەیە و وەرزش بکە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
چاوێک بە پەیوەندییەکانت بخشێنەرەوەو داوای شتێکی قورست لێدەکرێت بەڵام باشترە قبوڵی نەکەیت، چونکە زیانت پێ دەگەیەنێت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
گرفتی دارایت بۆ درووست دەبێت و دەکەویتە ململانێیەک کە دەرچوون لێی ئەستەمە، بەهۆی مامەڵەی خراپتەوە خۆشەویستەکەت لێت زویر دەبێت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
چەند گۆڕانکارییەکی لەناکاو لە ژیانتدا ڕوودەدەن و هەمووی لەبەرژەوەندی تۆدایە، لە فشاری دەروونی خۆت ڕزگاربکە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
کەسێکی لەسەرخۆبە و ئامادەبە بۆ ئەوەی کاری نوێ بکەیت و بەربەستەکان تێپەڕێنیت، هەوڵبدە لەگەڵ خۆشەویستەکەت هاوڕێ بیت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بڕێک پارە دێتە بەردەستت، تێکەڵاوی خەڵک بکە لە پێناو پاراستنی تەندروستیت، کەسێکی بەبەختی و خۆشەویستی لای خەڵک.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
پڕۆژەی کارکردنی نوێت دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، گرنگی زۆر بەخۆشەویستەکەت دەدەیت و غیرەی لێ دەکەیت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ئەم ماوەیە هەموو کارەکانت تەواو بکە چونکە دواتر دەرفەتت نابێت، لە خۆشەویستەکەت ببورە و مامەڵەی باشی لەگەڵ بکە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
کۆمەڵێک کەس فشار دەکەنە سەرسەرت بۆ ئەوەی ئەو بڕیارانەی دەیدەیت بیگۆڕیت، ناتوانیت لە خۆشەویستەکەت دوورکەویتەوە و هەواڵی بپرسە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
واز لە دوژمنداری بێنە لە بەرامبەر هاوڕێکانت و هەلەکان بقۆزەرەوە، هەوڵبدە دڵسۆزی خۆت بۆ خۆشەویستەکەت بسەلمێنە.