چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌رێكى میزاجى
03:16 - 11/03/2025
زەمەن لایف
یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانى نێوان ژن و مێرد له دواى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیریه‌وه بوونى مه‌زاجه له نێوانیاندا ،كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ژیانیان ده‌بێت،ئه‌م حاڵه‌ته‌ش زیاتر له پیاواندا ده‌رده‌كه‌وێت له‌به‌رئه‌وه له‌سه‌ر خانمان پێویسته به‌شێوه‌یه‌كى زۆرباش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى بكات تاوه‌كو به‌مشێوه‌یه ژیانیان خۆشتربێت جیابوونه‌وه له نێوانیاندا روونه‌دات .
١- دیاریكردنى هۆكار: له‌سه‌ر خانمان پێویسته هه‌وڵ بده‌ن بزانن چى هۆكارێك وا له هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌كات كه له پڕ توڕه‌بێت ،یاخود ئه‌گه‌ر ره‌تیكرده‌وه كه‌له‌گه‌ڵت گفتوگۆ بكات ئه‌وا تۆ هه‌وڵ بده لێی دووربكه‌ویته‌وه تا ئه‌وساته‌ى هێمن ده‌بێته‌وه دواتر هه‌وڵ بده بابه‌ته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ باس بكه‌یت .
٢- ئازادى ته‌واوى پێ بده : هیچ كات هه‌وڵ مه‌ده به‌به‌رده‌وامى وه‌ڵامى هاوسه‌ره‌كه‌ت بده‌یته‌وه و به‌مشێوه رێگرى لێبكه‌یت كه بۆچوونه‌كانى ده‌رببڕێت هه‌وڵ بده كاتێكى زیاتر بده‌یت به‌هاوسه‌ره‌كه‌ت چونكه پێویستى به كاتێكى زۆره بۆ خاڵیكردنه‌وه‌ى بێزارى و توڕه‌بوونه‌كه‌ى .
٣-پشتیوانى بكه : هه‌ركاتێك هه‌ستكرد كه هاوسه‌ره‌كه‌ت توڕه‌نییه هه‌وڵ بده له‌و كاتانه‌دا پشتگیرى زیاترى لێبكه‌یت له‌و كاروبارانه‌ى ده‌یه‌وێت ئه‌نجامى بدات یاخود پشتگیرى قسه‌كان بكه ،گرنگترین شت له‌م كاته‌دا پێویسته وای لێبكه‌یت كه زیاتر باوه‌ڕی به‌خۆى هه‌بێت ئه‌مه‌ش هۆكارێكه كه به‌شێوه‌ى میزاجى مامه‌ڵه نه‌كات وه‌ك كه‌سێكى ئاسایی كاره‌كانى ئه‌نجام بدات .
٤- ئه‌نجامدانى چالاكى رۆتینى : به‌ئه‌نجامدانى چه‌ندین چالاكى رۆتینى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت هۆكارێكى باشه بۆ گۆڕینى شێوازى ژیانی هاوسه‌ره‌كه‌ت كه ئه‌مه‌ش بڕوابه‌خۆبوون دروست ده‌كات .