چوارچێوەی هەماهەنگی (4) مەرجی بۆ سەدر هەیە
10:45 - 16/08/2022
زەمەن - عێراقی
ئاژانسی دەنگوباسی
"شەفەق نیوز" بڵاویكردەوە شەوی رابردوو لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی
شیعە، کۆبوونەوەو دانیشتنەکە تایبەت بووە بە ئامادەکردنی وەڵام و مەرج بۆ جێبەجێکردنی
داواکانی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
بەگوێرەی
زانیاری ئاژانسەكە؛ چوارچێوەی هەماهەنگی، چوار مەرجی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان هەیە
بەم شێوەیە:
یەکەم: پێکهێنانی
کابینەی نوێی حکومەتە لەلایەن کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی و کۆتاییهاتنی کارەکانی
حکومەتی کاتیی ئێستا.
دووەم: هەموارکرنەوەی
یاسای هەڵبژاردن و کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.
سێیەم: چوارچێوەی
هەماهەنگی، داوایکردووە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچن و تێیدا
رێگەی یاسایی و راستییانەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەن، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و
حکومەتی کاتی، گفتوگۆی لەبارەیەوە بکرێت.
چوارەم: هاتنەدی
کۆدەنگییەکی نیشتمانیی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران
و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە.