وەزیرى دارایی: هیچ کێشەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دروست نابێت
            
                 10:05 - 14/08/2022 
        
            
            
               
               
            
            
       
زەمەن_عێراق
وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی دەدات کە بەهۆی قەیرانی
سیاسییەوە هیچ کێشەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دروست نابێت.
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێکدا
بۆ میدیا عێراقییەکان وتى، “ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لە وەستانی دابەشکردنی
مووچەی مووچەخۆران یان دروستبوونی کێشە دەکەن بۆی، بەهۆی ئەوە قەیرانە سیاسییەی لە
عێراق هەیە”.
عەلاوى باسى بەوەشکرد، کاری دەوڵەت بەهۆی نەبوونی
بودجەوە ناوەستێت، لەبەرئەوەی بودجەیەکی دیکەمان هەیە کە بودجەی 2021ـە، لەڕێگەیەوە
دەتوانرێت خەرجییەکان کە بڕەکەی 100 بۆ 120 تریلیۆن دینارە تەرخانبکرێت.
وەزیرى دارایی عێراق دەشڵێت، لە ئەگەری چوونە
ناو ساڵی 2023 بەبێ بوونی یاسای بودجە دەبێت بۆ خەرجییەکان پشت بە یاسای بودجەی
2021 ببەسترێت.