سەدر: پێویستە لە هەفتەیەکدا پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێتەوە
05:13 - 10/08/2022
زەمەن_عێراق
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، رایگه‌یاند،
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێویستی به دانیشتنی نوێنه‌ران نییه،
وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك باسی ده‌كه‌ن و پێویستە لە هەفتەیەکدا پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێتەوە.
موقتەدا سەدر لە تویتێکدا نووسیویه‌تی: هه‌ریه‌ك
له‌و كوتلانه‌ی په‌یوه‌ستن به پشكپشكێنه‌وه و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی گوێ
به داخوازی گه‌ل ناده‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
ئاماژەى بەوەشکردووە، رووی په‌یامم ئاراسته‌ی
لایه‌نه دادوه‌رییه تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌كه‌م، به تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی
باڵای دادوه‌ری، هیوادارم ئه‌و رێڕه‌وه‌كه راست بكاته‌وه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی
مۆڵه‌تی ده‌ستووری كۆتایی هاتووه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و راسپاردنی سه‌رۆك
وه‌زیران بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی پشكپشكێنه.
دەشڵێت، به‌ڵێ رووی په‌یامم له دادگای عێراقه
كه هێشتا هیوامان پێیه‌تی خێری پێوه بێت سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو فشاره سیاسی و
ئه‌منی و دزهپێكردنهی لێره و له‌وێ رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
موقته‌دا سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا روونیكردووه‌ته‌وه،
پێویسته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبوه‌شێته‌وه به هۆی ئه‌و سه‌رپێچییه ده‌ستوورییانه‌ی
باسكران، له ماوه‌یه‌ك كه له كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو تێپه‌ڕ نه‌كات. داواش له
سه‌رۆك كۆماری عێراق بكرێت، واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی مه‌رجدار ده‌ستنیشان
بكات، كه ئێمه دواتر مه‌رجه‌كان راده‌گه‌یه‌نین.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌در داوای له لایه‌نگرانی
كردووه به تایبه‌تی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری خۆپیشاندانه‌كان، كه سكاڵا له لایه‌نه
دادوه‌رییه‌كان تۆمار بكه‌ن و دادگا بخرێته به‌رده‌م سه‌نگی مه‌حه‌ك و هیواشی
خواستووه، دادگا ره‌چاوی به‌رچه‌وه‌ندی گه‌ل بكات و گوێ به فشاره‌كانی سه‌ری نه‌دات.