مالیكی: په‌رله‌مان هه‌ڵناوه‌شێندرێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ش ناكرێت
10:32 - 08/08/2022
زه‌مه‌ن - عێراقی
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیێنێت، بەبێ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان،
پەرلەمان هەڵناوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختیش ناکرێت.
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی عاشوورا، نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا
له وتارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند، تا په‌رله‌مان كۆنه‌بێته‌وه، هه‌ڵبژاردنی
پێشوه‌خته ئه‌نجامنادرێت و په‌رله‌مانیش هه‌ڵناوه‌شێندرێته‌وه، ته‌نیا په‌رله‌مان
ده‌توانێت گفتوگۆی ئه‌م بابه‌تانه بكات.
مالیکی دەشڵێت، "پەرلەمان ئەو پرسانە تاوتوێ دەکات و ئەوەی بڕیاری لێبدرێت
لەسەر ئەوە دەڕۆین، تەنیا پابەندبوون بە یاسا و دەستوور خزمەتی عێراق دەکات."
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەش کردووە، "عێراق وڵاتێکە چەند پێکهاتەیەکی تێدا دەژین، ناکرێت تێڕوانینێکی بەسەردا بسەپێندرێت، ئەگەر بەگوێرەی دەستوور نەبێت."
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به هه‌زاران كه‌س له لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در
له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا مانیانگرتووه و داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته
بكرێت و په‌رله‌مانیش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.