نوێترین ههڵوێستی وهزیری نهوت:
ههرێم نهوتهكهی ڕادهست بكات
07:25 - 07/08/2022
"زەمەن"
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری
نەوتی عێراق، رایگهیاند: وەزارەتەكەی لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ وەزارەتی
سامانە سروشتییەكانی هەرێم بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری یاسایی بۆ كۆتایی هێنان
بە ناكۆكییەكانی نێوان هەردوو لایەن لە چوارچێوەی دەستووری فیدراڵیدا. وتی، ئهوهش
بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لە داواكاری ژمارە 59/فیدڕاڵی /2012 و 110 / 2019 ی
بەرواری 15/2/2022 کە بڕیاری داوە.
ئیحسان عەبدولجەبار، بە رۆژنامەی سەباحی
عێراقی راگهیاندووه، بهپێی چارهسهرهكه هەرێم تەواوی بەرهەمی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی
هەرێمی کوردستان و ئەو ناوچانەی دیکە کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی
هەرێمی کوردستان نەوتی لێ دەرهێناوە ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات بە نوێنەرایەتی
وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و ڕێگە بدرێت بە وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی کە دەسەڵاتە
دەستوورییەکانی خۆی سەبارەت بە گەڕان و دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت بەکاربهێنێت.
وتیشی: زیادەڕۆیی و گەورەکرنی میدیایی لە پرسی نەوتی هەرێمی
کوردستان ههبووه، لەلایەن دەزگا میدیاییە
جیاوازەکانەوە، بە ئاڕاستەکردنی هەواڵەکان، وەک ئەوەی پرسێکی ململانێی دەرەکی بێت،
مەترسی و ناڕوونی گەورەی لەخۆدەگرێت کە ئامانج لێی سەرلێشێواندنە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی “حکومەتی فیدراڵی مامەڵە لەگەڵ ناتەبایی و
ناکۆکی یاسایی نێوان هەردوو لایەن دەکات، وەک و هەر یەکێک لەو شتە ئاساییانەی کە
لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و “حکومەتە ناوخۆییەکان” ی بەشێک لە وڵات ڕوودەدات”.
وهزیری نهوت ئاشكرایكردووه، له ئێستادا بهرههمی عێراق دهگاته
4٫400 ملیۆن بهرمیل له كێڵگه فیدراڵیهكانهوه، كه تا 200 هەزار بەرمیل بۆ بهرههمهێنانی
كارهبا بهكاردهبات، له كاتێكدا لە پاڵاوگه ناوخۆییهكان”. ڕۆژانە زیاتر لە
700 هەزار بەرمیل لە بەرهەمی خۆی بەکاردەهێنێت.” بەرهەمی ئێستای نەوتی کوردستانیش
450 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا.
سەبارەت بە هاوردەكردنی بەرهەمە نەوتییەکان (موشتەقات)، وەزیری
نەوت جەختی كردەوە كە “عێراق تا كۆتایی ساڵی 2025 دەچێتە قۆناغی نیمچە خۆبژێوی لە
بەرهەمە نەوتییەکان دا”.
وتیشی: هەنگاوەکانمان بۆ دەست بەرداربوون لە هاوردەکردنی بەرهەمە
نەوتییەکان لەسەر دوو میحوەر دەبێت. یەکەمیان وەگەرخستنی پاڵاوگەی کەربەلایە لە
مانگی تشرینی یەکەمی 2022، کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پێویستی عێراق بە بەنزین و و
گاز وایل بە رێژەی 50%، واتە. کەمکردنەوەی بڕی پێویستی ڕۆژانەی وڵات.