207 عیراق

كۆمسیۆنی باڵا ڕەتیدەكاتەوە كە وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریكرابێت

02:45 - 07/08/2022

 زه‌مه‌ن - عێراقی

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە، دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختی ڕەتكردەوە.

جومانا غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵا بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆمسیۆن دەزگایەكی پیشەیی بێلایەنە كە بڕیار لەسەر هەڵبژاردن و ڕیفراندۆم و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەندیدار بە كاری هەڵبژاردن جێبەجێ دەكات.

ئاشكراشیكرد: ئەنجومەنی كۆمسیاران دەسەڵاتی باڵای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانە و بەرپرسیارە لە دیاریكردنی ئەو بەروارە یان كاتانەی كە پێویستە بۆ هەر پرۆسەیەكی هەڵبژاردن بە ڕاوێژ لەگەڵ حكومەتدا لەسەر بنەمای یاسای هەڵبژاردن لە هێزدا ئەنجام بدرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەنجومەنی كۆمسیاران هیچ بڕیارێك و ڕاگەیەندراوێكی لەو بارەیەوە دەرنەكردووە.

لە 25/7/2022، چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، کە محەمەد شیاع سوودانی کاندید دەکەن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق، ئەمەش لەلایەن رەوتی سەدر رەتکرایەوە و خۆپیشاندانی سەدرییەکان دەستیپێکرد و رۆژی 30/7/2022 خۆپیشاندەران چوونە ناوچەی سەوز و چەند رۆژێک لە باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەران مانەوە.

له‌نوێترین لێدوانیشیدا رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن