واده‌ی كۆتاهاتنی ئه‌م شه‌پۆله گه‌رمایه ڕاگه‌یه‌نرا
04:45 - 05/08/2022
1007 جار خوێندراوەتەوە
زه‌مه‌ن – هه‌رێمی
كوردستان
ئه‌مرۆ هه‌ینى ده‌سته‌ى
كه‌شناسى عێراق ڕایگه‌یاند، له‌سبه‌ینێوه پله‌كانى گه‌رما ڕوو له‌دابه‌زین ده‌كه‌ن
و خێرایی با چالاك ده‌بێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى تۆز‌و خۆڵ.
له‌لایه‌كی تره‌وه
پسپۆرێكی بواری كه‌شناسی واده‌ی كۆتاهاتنی ئه‌م شه‌پۆله گه‌رمییه‌ی كه ئێستا هه‌رێمی
كوردستان و پارێزگاكانی عێراقی گرتۆته‌وه، ئاشكرا كرد.
محه‌مه‌د عه‌لی
كه پسپۆرێكی بواری كه‌شناسی عێراقییه ڕایگه‌یاند: ئه‌م شه‌پۆله گه‌رمییه‌ی كه
ئێستا هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌راستی عێراقی گرتۆته‌وه، له ڕۆژی یه‌كشه‌می
داهاتوو كۆتایی دێت.
ڕاشیگه‌یاند: به‌ڵام
له پارێزگاكانی باشوور شه‌پۆڵه‌كه تا ڕۆژی دووشه‌م به‌رده‌وامی ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ پلەکانی
گەرما بەم شێوەیە بوو لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم:
سلێمانی ٤٤ پله
ھەولێر ٤٦ پلە
دھۆک ٤٥ پلە
ھەڵەبجە ٤٥ پلە
کەرکوک ٤٧ پله
لەناوچەکانی گەرمیان ٥٠ پلە و ھەندێ ناوچەی باشوری رۆژھەڵاتی ئیدارەکە
بۆ ٥١ پلە بەرز دەبێتەوە
لە سنوری ئیدارەی
راپەرین ٤٥ پلە دەبێت
لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٤ پلە دەبێت.