پلاسخارت ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌در بڵاوكرده‌وه
12:16 - 05/08/2022
زه‌مه‌ن - عێراقی
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ
هه‌ینی، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در،
كۆبونه‌وه.
جێنین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
له عێراق، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ بینینی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی
سه‌در، گه‌یشتووه‌ته پارێزگای نه‌جه‌ف.
پلاسخارت و سه‌در،
له حه‌نانه باره‌گای سه‌ره‌كی موقته‌دا سه‌در كۆبونه‌وه‌و گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی سیاسی عێراق و پێشهاته‌كان كرا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر
پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ی جه‌نین بلاسخارت، له‌تویتێكدا ئاشكرایكرد كه "كۆبونه‌وه‌یه‌كی
گرنگمان له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در ئه‌نجامداو باسمان له دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره بۆ
قه‌یرانی سیاسی و حكومڕانی كرد".
پتر له 300 رۆژه
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق به‌ڕێوه‌چووه، تا ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كانی
ئه‌م وڵاته نه‌یانتوانیووه حكومه‌ت و سه‌رۆككۆماری نوێ دیاریبكه‌ن، دۆخه‌كه
چووه‌ته قۆناغی چه‌قبه‌ستوویی، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وه‌ك كاربه‌ڕێكه‌ر
به‌رده‌وامه له راییكردنی كاروباره‌كانی حكومه‌ت.