ئه‌مڕۆ لایەنگرانی سەدر لە بەغدا بەکۆمەڵ نوێژی هەینی دەکەن
10:02 - 05/08/2022
زه‌مه‌ن - عێراقی
بڕیارە ئەمڕۆ لە
بەغدا لایه‌نگرانی سه‌در نوێژی هەینی بەکۆمەڵ بکەن، ئه‌وه‌ش دوای حەوت رۆژی لەدوای
یەکە لایەنگرانی سەدر لە ناوچەی سەوز خۆپێشاندان دەکەن.
نوێژه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ
هه‌ینی 5ی8ی 2022، دەبێتە دووەم نوێژی بەکۆمەڵی لایەنگرانی سەدر لە سێ هەفتەی
رابردووەوە.
لایەنگرانی سەدر
سورن لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی
پێشوەختە.
بڕیارە لە دوای
نوێژ هادی عامری و موقتەدا سەدر بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە کۆببنەوە.