ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له‌هه‌رێم زۆر گه‌رم و تاقه‌تپڕوكێن ده‌بێت
09:48 - 05/08/2022
زه‌مه‌ن –
كوردستانی
بەگوێرەی پێشبینییە
کەشناسییەکان، ئه‌مڕۆ و سبەینێ لوتکەی کاریگەری شەپۆلی گەرما دەبێت و پلەکانی گەرما
لە هەندێک ناوچەی هەرێم دەگاتە 51 پلە.
كه‌شناسی هه‌رێم
بڵاویكرده‌وه؛ ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک پەڵە ھەور
لەناوچەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێمدا، لەئەنجامی بەردەوامی شەپۆلی گەرما پلەکانی گەرما بەجێگیری
دەمێنێتەوە و لەھەندێ ناوچەشدا زیاتر بەرزدەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە،
پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم:
سلێمانی ٤٤ پله
ھەولێر ٤٦ پلە
دھۆک ٤٥ پلە
ھەڵەبجە ٤٥ پلە
کەرکوک ٤٧ پله
لەناوچەکانی گەرمیان ٥٠ پلە و ھەندێ ناوچەی
باشوری رۆژھەڵاتی ئیدارەکە بۆ ٥١ پلە بەرز دەبێتەوە
لە سنوری
ئیدارەی راپەرین ٤٥ پلە دەبێت
لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٤ پلە دەبێت.
كه‌شناسی ده‌ڵێ ئەمڕۆ هەینی و رۆژی شەممەش لوتکەی کاریگەری ئەم گەرمایە دەبێت و بەراورد بە رۆژانی
ڕابردوو کەش گەرمتر دەبێت.