بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
10:04 - 03/08/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 3-8-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
دوای ئەو گۆڕانکارییانە لە شوێنی کارەکەتدا روویداوە هەمیشە هەست بە ترس دەکەیت، بڕیاری بەپەلە مەدە لە ئاست خۆشەویستەکەت، زۆر دامەنیشە و رۆشتن بە پێ زیاد بکە.
گا (4/20 بۆ 5/20)
لە شوێنی کارەکەتدا رووبەروی هەندێک گرفت دەبیتەوە کە دەبێت زیرەکانە مامەڵەی لەگەڵ بکەیت، هەوڵبدە دەرفەت بە خێزانەکەت بدە تاوەکو ئەو کەسەی لە ژیانتدایە خۆشیان بوێت، گرفتی تەندروستیت بۆ دروست دەبێت بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی لەسەرتە نەمێنێت.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
لەگەڵ هاوپیشەکانت دەنگەدەنگ مەکە و بە رۆحێکی فراوان تەماشایان بکە، ماوەیەکە خۆتت پشتگوێ خستوە، هەوڵ بە کاتی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەیت، کەسێکی خۆپەرست مەبە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
سوود لە زیرەکیت وەرگرە و تاوەکو بتوانیت کارەکەرت بە باشی ئەنجامبدەیت، هەلێکی باش دێتە بەردەمت، بە لێکتێگەیشتن و گفتوگۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت بدوێ، کەشێکی رۆمانسی بۆ رێکخە، دۆخی تەندروستیت جێگیرە.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
بە وزەو تواناکانت دەتوانیت شێوازی کارکردنت بە باشی بگۆڕیت، پلەیەکی باش وەردەگریت، بەڵام لە رووی سۆزدارییەوە شکست دەهێنیت، تەندروستیت جێگیرەو ئاگاداری توشبوونت بە پەتا وەرزییەکان بە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
دەکەویتە حاڵەتێکی شەرمەزارییەوە بەڵام بە زیرەکیت چارەسەری دەکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت جیادەبیتەوە، هەست بە ئازاری سەر دەکەیت بەهۆی قەلەقی و زۆر بیرکردنەوە لە شتەکان.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
خولیاى زۆرت هەیە بۆ کارەکەت، دەشتوانیت هەموو ئەو ئامانجانەی هەتە بیانهێنێتە دی، کەوتویتەتە داوی خۆشەویستی قوڵەوە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بەهێز بیت، تەندروستیت پشتگوێ مەخە.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
ماوەیەکی کە هەست بە بەرپرسیارێتی زۆر دەکەیت و قەلەق دەبیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەرەو باشبوون دەچێت و دەگەڕێیتەوە لای، هەست بە ماندووبون دەکەیت و پێویستە پشوو وەرگریت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
پیشەکەت زۆر خۆشدەوێت، هەمیشە سەرکەوتوو دەبیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت گەشتێکی کورت ئەنجامدەدەن و کاتی خۆش بەسەردەبەن، گرنگی بە خواردنی تەندروست بدە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
بۆ ئەنجامدانی چەند چاوپێکەوتنێک، بەڕێوەبەرەکەت پشتت پێدەبەستێت، تۆ کەسێکی کۆنتڕۆڵی هەموو ئەو کێشانە دەکەیت کە دێنە رێگەت، دەتوانیت ناو بەناو وەرزش ئەنجامبدەیت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
وزەت زۆرەو بیرۆکەکانت فراوان بکە، چەند نهێنییەکت ئاشکرا دەبێت، رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی گەشتێک ئەنجامبدەیەت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەرەو باشبوون دەچێت، راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
کەسێکی خۆپەرست مەبە و پێبکەنە و ژیانت قبوڵبکە، لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت پەیوەندیت باشبکە و هەستی خۆت بۆ خۆشەویستەکەت دەرببڕە، کاتێکی گونجاوە بۆ پشوودان.