چین ئە ئەو خۆراکانەی بۆ گەشەی مێشکی منداڵ گرنگن؟
05:25 - 01/08/2022
زەمەن _ تەندروستی
دکتۆر _ ئاکۆ کەریم
منداڵ تاکو تەمەنی ٥ ساڵی لە ٩٠% مێشکی گەشە دەکات
دووای ئەو تەمەنە لە ١٠% مێشک گەشە دەکات.
هەر بۆیە
گرنترین تەمەن بۆ گەشەی مێشک ٥ ساڵی سەرەتای ژیانە بە تایبەتی ٢ساڵی یەکەمی تەمەن
دووای ئەو تەمەنە گەشەی مێشک کەم دەکات.
گەر منداڵ تا تەمەنی ٥ ساڵی خۆراکی باش نەبێت یان
لە ژینگەێکی تەندروست نەژیا گەشەی مێشکی وەک پێویست نابێت ئەمەش کاردەکاتە سەر زیرەکی
و توانای مێشکی منداڵ وە لە ئایندەدا جیاواز دەبێت بە بەراورد بە منداڵێک کە خوراک و ژینگەێکی تەندروستی هەبێـــــت.
خۆراک کاریگەی زۆری هەیە لەسەر گەشەی منداڵ وە
شیری دایک بە باشترین خۆراک دادەنرێ بۆ گەشەی مێشک بۆیە تکایە بە قسەی ئەم و ئەو شیری
دایک مەگۆرن بە قوتوو، گەر شیری قوتووت بەکار هێنا ئەو جۆرە بەکار بهێنە کە خۆراکە
گرنگەکانی تێدایە بۆ گەشەی مێشک وەک (DHA , Luten ,
Arachidonic acid , Iron , Zinc)
گرنگترین ئەو خۆراکانە چین جگە لە شیری دایک؟
١. هێکلە بە تایبەتی
هێلکەی کوردی
٢. گوێز
٣. پاقلەو ماش و نیسک
٤. شۆفان
٥. ئاوی برنج
٦. سێو ، مۆز ،
سپیناخ و بروکڵی ، گێزەر ، تەماتە ، پەتاتە
٧. خورما
٨. ماسی سەلەمۆن
٩. شیلیک، شا
توو
١٠. ماست