ڤیدیۆ.. ئهو كهسهی گۆرانیەكەی حەسەن زیرەكی وتەوە دۆزرایەوە
04:18 - 29/07/2022
زهمهن_كوردستانی
بنەماڵەی ئەو پیاوە دەنگ خۆشەی، كە چەند ڕۆژێكە بە
وتنەوەی گۆرانییەكی حەسەن زیرەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ناوبانگی دەركردبوو،
دۆزرایەوە.
ئەو پیاوە ناوی، ئیلخان بابا
بەیگیە و دانیشتوی یەكێك لە گوندەكانی سەر بە پارێزگای كرماشانە و ئێستاش لە یەكێك
لەو كامپانەیە كە تووشبووانی ماددەی هوشبەری تێدا دەستبەسەردەكەن و بڕیارە بە
یارمەتی خەڵكی خێرخواز بیهێنە دەرەوە و چارەسەری بكەن.
سەعید مەنسوری، هاووڵاتی
ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی ماڵی ئەو هونەرمەندە دەنگ خۆشە دەدۆزنەوە
و لە هەژماری خۆی لە (ئینیستاگرام) ڤیدیۆی ماڵ و گوزەرانیان بڵاودەكاتەوە و داواش
لە كەسانی خێرخواز و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات بەهانایەوە بچن.