1837 کوردستان

هەفتەیەک لە هەرێم دەبێت بەپشوو

09:02 - 30/06/2022

زەمەن_هەرێمى کوردستان


بەپێی ڕۆژمێری فەرمیی حكومەتی هەرێم ماوەی یەك هەفتە بۆ فەرمانبەران لە دەزگا و دامەزراوە حكومییەكاندا پشووی فەرمی دەبێت.


بەگوێرەی ڕۆژمێری فەرمیی حكومەتی هەرێم، 9ی مانگی تەمموز کە ڕۆژی شەممە دەكات و دەوامی فەرمانگەكان نییە و ڕۆژی یەكشەممە كە دەكاتە 10ی تەمموز تاوەكو 13ی تەمموز وەكو پشووی فەرمیی جەژنی قوربان دیاریكراوە و ر ۆژی پێنجشەممە 14ی هەمان مانگ ڕۆژی ڕاگەیاندنی كۆماری عێراقە و 15 و 16ی تەمموز پێنجشەممە و هەینییە و بەوەش یەك هەفتە بۆ فەرمانبەران پشووی فەرمی دەبێـت.

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن