قوباد تاڵەبانی: ئەو کۆبوونەوەیەی فسکە فسکی تێدا دەکرێت ئەنجامیشی دەبێت
01:38 - 11/10/2026
زەمەن_هەواڵ
قوباد تاڵەبانی بە (کوردسات نیوز)ی ڕاگەیاند: كۆبونه‌وه‌ی لوتكه ته‌شریفاتییه؛ ئه‌و كۆبونه‌وانه ئه‌نجامیان ده‌بێت كه فسكه فسكیان تێدایه"
تەنها ١٠ ڕۆژی دیکە دووساڵ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێدەپەڕێت و ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئاشکرایکرد، گفتوگۆكانمان به‌رده‌وامن، ئینشاللە ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێك كه له خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بێت.
وتیشی: به ئه‌زمونی خۆم هه‌ندێك جار كۆبونه‌وه‌ی زۆر گه‌وره‌و زۆر فراوان و كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ك كه میدیای زۆر له‌چوارده‌وری كۆده‌بێته‌وه، زیاتر ته‌شریفاتییه. ئه‌وانه‌ی كه ئه‌نجامیان ئه‌بێت ئه‌و كۆبونه‌وانه‌یه كه فسكه فسكێكی تێدایه.