79 کوردستان

مریشک و هێلکەی هەرێم بەشی تەواوی عێراق دەکات

12:14 - 11/10/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 وەزارەتی کشتوکاڵ هۆشداری دەدات، لابردنی باج لە سەر هاوردەکردنی مریشکی بەستوو و هیلکە لێکەوتەی خراپی دەبێت.

 ئەمڕۆیەکشەممە، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: لابردنی باج لەسەر هێلکە و مریشکی بەستوو لێکەوتەی خراپی دەبێت و  دەتوانین ساڵانە سێ ملیار هێلکە هەناردە بکەین و هەرێمی کوردستان توانای پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆی هەیە.

دەشڵێت: هەرێمی کوردستان دەتوانێت ساڵانە ٣٥٠ هەزار تۆن مریشک هەناردەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەی حەوت ساڵە بەمەبەستی پشتیوانی لە بەرهەمی ناوخۆ مریشک و هێلکە هاوردەی هەرێم ناکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن