51 کوردستان

بەپەلە.. قایمقامیەتی سلێمانی سزای فرۆشیارو مارکێتەکان دەدات ئەگەر نرخ بەرزبکەنەوە

01:20 - 10/10/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 قائیمقامییەتی سلێمانی رێگە بە بەرزکردنەوەی نرخ نادەن و لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی سەردانی کۆگاکانی خۆراک دەکەن.
دەقی بڵاوکراوکەی قائیمقامییەت؛ 

 بە ئامانجی رێگریکردن لە بەرزکردنەوەی نرخ و ناجێگیری بازاڕ لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەردانی کۆگاکانی خواردنیان کرد لە ناوچەی هوانەو لە نزیکەوە بەدواداچونیان بۆ نرخ و کوالیتی خواردن و پێداویستیەکان کرد،
بابان ئەحمەد سەرۆکی لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەدوای بڕیاری بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار لە بەرامبەر دینار لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتیان جۆرێک لە ترس و نیگەرانی لەسەر نرخەکان دروست بووە ، بەڵام لیژنەکانیان هاوڵاتیان  دڵنیا دەکەنەوە رێگە بەزیادکردنی نرخەکان نادەن، بۆ ئەو مەبەستەش لەکۆگاکانی عەمبارکردنی خوارن و نێوبازاڕ بەوودی چاودێری نرخەکان دەکەن و رێگە بەهیچ جۆرە سەرپێچییەک نادەن و هەر بازرگان و کاسبکارێک نرخ لەسەر هاوڵاتیان زیاد بکات رووبەڕووی سزای تەندی یاسایی دەکەنەوە ، دەشڵێت لیژنە تایبەتمەندەکانیان بەردەوام سەردانی کۆگاو نێوبازاڕ و مارکێتەکان دەکەن و هەر شوێنێک پابەند نەبێت سزا دەدرێت.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن