416 کوردستان

سڵێمان هەڵشۆیی بە كەفالەت ئازاد كرا

08:54 - 27/06/2022

زەمەن


وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، ئاشكرایكرد سلێمان هەڵشۆیی بە کەفالەتی (155) ملیۆن دینار ئازادکراوە، ئەوەش دوای دوو ساڵ دێت لە دەستگیركردنی.

شۆڕش ئـیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، رایگەیاند: سلێمان هەڵشۆیی بەپێی مادەی 456 لە یاسای سزدانی عێراقی بە كەفالەتی 155 ملیۆن دینار و كەفالەتی شەش كەس ئازادکراوە.

سلێمان هەڵشۆیی، كە بەشێوەیەكی تایبەت كڕین و فرۆشتنی لەگەڵ هاوڵاتیان دەكرد و وەک بازرگان لە دەڤەری بیتوێن و پشدەر خۆی ناساندبوو، كۆتایی ساڵی 2020 مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند، رۆژی 20-12-2020، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 456 لە یاسایی سزادانی عێراقی دەستگیركرا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن