بۆچونی ئێران له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا
03:26 - 27/06/2022
"زەمەن"
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هه‌ڵوێستی
وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا تایبه‌ت به پرسی نه‌وت و غاز
خسته‌ڕوو، وتی: هیوادارن لێكنزیكببنه‌وه.
سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، له
كۆنگره‌ی هه‌فتانه‌ی خۆیدا، له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانی ئه‌م دوای نێوان هه‌رێم و به‌غدا
له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و غاز، وتی: بە هەستیاریی و لە نزیکەوەی بەدواداچوون
بۆ پرسە نێوخۆییەکانی عێراق دەکەین، بەڵام ئەو بابەتانە پەیوەندییان بە خودی عێراقەوە
هەیە.
سه‌عید خه‌تیبزاده وتیشی: هەرێمی کوردستان لە
ساڵانی رابردوودا پێشانیداوە بە تێگەیشتن و ئەدەبیاتێکی هاوبەش گەیشتووە لەگەڵ
حکومەتی ناوەندیی عێراق و ئێمەش بەردەوام خوازیاری یەکڕیزی و لێکنزیکبوونەوەی حکومەتی
عێراق و بەشە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ده‌ڵێت: ئێستاش هەر لەسەر ئەو بڕوایەین و هەوڵمانداوە ئەو لایەنانە لێک نزیک
ببنەوە و هیوادارن ئەو ناکۆکییانە کەمببنەوە.