باشترین کاتەکان بۆ خواردنەوەی ئاو
03:10 - 27/06/2022
زەمەن _ تەندروستی
خواردنەوەی ئاو لە کاتی دیاریکراو لە ڕۆژێک دا،
توانای زیادکردنی چالاکییەکانی جەستەی هەیە.
زانیاریەکی باوە، کە خواردنەوەی ٨ پەرداخ ئاو لە
ڕۆژێکدا پێویستە بۆ جەستە کە بتوانێ کارەکانی بە گونجاوی بکات.
ئایا دەزانی چ کاتێک باشترین کاتە بۆ خواردنەوەی
ئاو؟
١. دوای لە خەو هەڵسان:
خواردنەوەی ١ پەرداخ ئاو دوای لە خەو هەڵسان یارمەتی چاڵاک کردنەوەی ئەندامەکانی
ناوەوە دەدات، وە هەروەها یارمەتی لابردنی هەر ژەهرێک دەدات پێش خواردنی یەکەم ژەمی
ڕۆژەکە.
٢.پێش نان
خواردن: خواردنەوەی ١ پەرداخ ئاو ، ٣٠ خولەک پێش نان خواردن یارمەتی هەرس کردن دەدات.
بە بیرت بێ، نابێ ئاو بخۆیتەوە یەکسەر بەر لە نان خواردن و دوای نان خواردن، چونکە
دەبێتە هۆی ڕوونکردنەوەی ترشی هەرسکردن. خواردنەوەی ئاو، ١ کاتژمێر دوای نان
خواردن، ڕێگە بە جەستە دەدات بۆ مژینی خۆراکە ماددەکان.
٣. پێش گەرماوکردن:
خوارنەوەی ١ پەراخ پێش گەرماو کردن ، یارمەتی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن دەدات.
٤. پێش خەوتن:
خواردنەوەی ١ پەرداخ ئاو، ١ کاتژمێر پێش خەوتن ، یارمەتی پڕکردنەوەی شلە لە دەست
چووەکان دەدات کە دەتوانرێ ڕووبدات لە ماوەی شەوەکەدا.