978 تەندروستی

ئایا مەمکە مژە خراپە بۆ ددانی منداڵ؟

03:18 - 21/06/2022

زەمەن _ تەندروستی

دکتۆر _ تروسکە عبداللە

 


پرسیارێکی زۆر باو لای دایک و باوکان...

مەمکە مژە شتێکی ئارامکەر و سودبەخشە بۆ مندال بەو مەرجەی لە مانگەکانی سەرەتای تەمەنیدا بە کاربێت و بۆ ماوەیەکی درێژ نەبێت.

دایکان و باوکان پؽویستە ئاگاداری ئەوەبن مەمکە مژەی پزیشکی گونجاو هەیە و پێویستە لە ژێر چاودێری پزیشکدا بەکاری بهێنن بۆ منداڵەکانیان.

لە تەمەنی ٣ ساڵیەوە ،پێویستە منداڵەکەت دوور بخەیتەوە لە بەکارهێنانی مەمکە مژە ،ئەگەر دوای ئەم تەمەنە بەکاری بهێنێت زیانێکی گەورە بە ددانەکانی دەگەیەنێت.

  1. _زیانەکانی مەمکە مژە:

    ١.بەد خۆراکی.
  2.  
  3. ٢.کێشەی قسەکردن و دواکەوتنی فێربوونی قسەکردن.
  4.  
  5. ٣.خوار هاتنی ددانەکانی.
  6.  
  7. ٤.دەبێتە هۆ گواستنەوەی بە کتریا.
  8.  
  9. ٥.هەوکردنی گوێ.
  10.  
  11. ٦.زوو کلۆربوونی ددانەکانی.
  12.  
  13. ٧.برینی ناودەم.
  14.  
  15.  
  16. _چەند تێبینیەک:
  17.  
  18. ١.مەمکە مژە قیاسی جیاوازی هەیە بە پێی تەمەنی منداڵ پێویستە گونجاوترین قیاس بۆ مندالەکەت بەکاربهێنیت.
  19.  
  20. ٢.پاک و خاوێنی مەمکە مژەی منداڵەکەت بپارێزە.
  21.  
  22. ٣.مەمکە مژەی منداڵێک بۆ منداڵیکی تر هەرگیز نابێ بەکاربێت.
  23.  
  24.  
  25. رێگاکانی وازهێنان لە مەمکە مژە:
  26.  
  27. ١.دایک و باوکان پێویستە گەورەترین هاندەربن.
  28.  
  29. ٢.کاتەکەی وردە وردە لێ کەم بکەوە بۆ نمونە بەس کاتی خەو پێی بدە.
  30.  
  31. ٣.بڕینی سەری مەمکە مژەکە وادەکات منداڵەکە کەمتر هۆگری ببێت.
  32.  
  33. ٤.قیاسەکەی لێبگۆرە .
  34.  
  35. ٥.ئەگەر بەم رێگایانە سودی نەبوو ،دەتوانی بیبەری تیژ بەکار بهێنیت و بیدەیت لەسەری مەمکە مژەکەی.
  36.  
  37. ٦.ئەگەر هەموو ئەمانەش سودی نەبوو سەردانی دکتۆری ددانی منداڵان بکەن،ڕێگاو کەرەستەی تایبەت ی واز هێنان لە مەمکە مژە هەیە.
  38.  
  39.  
  40. پەنجە مژینیش بە هەمان شێوەی مەمکە مژە کاریگەری خراپی لەسەر هاتنی ددانی منداڵ هەیە و پێویستە ،رێگری لێبکرێت...
  41.  
  42.  
  43. چ کاتێك دایك و باوكان ده‌توانن مەمکەمژە بده‌ن به‌ منداڵ و چ كاتێك پێیان نه‌ده‌ن؟
  44.  
  45. دایك و باوكان ده‌توانن مه‌مكه‌مژه‌ نه‌ده‌منداڵه‌كانیان ئه‌گه‌ر داواشیان كرد، له‌كاتى ئه‌وه‌ى منداڵه‌که‌ کێشی کەمە و بەپێى پێویست کێشی زیاد ناکات. ئەمەیش ئەوە دەگەیەنێت منداڵەکە کە بەپێ پێویست شیر ناخوات، بەتایبەتی ئەگەر شیری دایکی بخوات.

    جگه‌ له‌وه‌یش ئه‌گه‌ر هاتوو منداڵ چەند جارێک له‌سه‌ر یه‌ك تووشی هەوکردنی گوێچکەكانى بوو ئەوا نابێت مەمکەمژەی بۆ بەکاربهێنرێت و پێی بدرێت.
  46.  
  47. له‌ به‌رانبه‌ردا دایك و باوكان ده‌توانن مه‌مكه‌مژه‌، بده‌ن به‌و منداڵانه‌یان كه‌ له‌ كاتى خۆیان زووتر لە دایک ده‌بن، چونکە ئەم منداڵانە خۆیان کێشیان بە شێوەیەکی گشتی کەمە، پێدانی مەمکەمژە بەسوودە چونکە ترسی مردنی کوتوپڕ لەو جۆره‌ منداڵانه‌ کەم دەکاتەوە.



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن