زهنگی مهترسی لێیدا و هۆشداری دهدرێت هاوڵاتیان لهماڵهكانیان بمێننهوه
06:58 - 20/05/2022
زهمهن_عێراق
بەڕێوەبەرایەتیی
تەندروستیی بابل هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات بەهۆی ناجێگریی کەشوهەوا و خۆڵبارینەوە
لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەچنە دەرەوە.
لە ئاگادارییەکدا
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی دهڵێت، "بەهۆی ناجێگری کەشوهەوا و خۆڵبارینەوە
داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لە ماڵەکانیان بمێننەوە بۆ حاڵەتی زۆر گرنگدا نەبێت نەچنە
دەرەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە،
"پێویستە هاووڵاتیان سپرای تەنگەنەفەسی و دەرمانیان لە ماڵەوە هەبێت، بەتایبەت
بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی کۆئەندامی هەناسەدانیان هەیە و توشی تەنگەنەفەسی دەبن، هەروەها
پێویستە دەمامک بەکاربهێنن."
داواشی كردووه،
"بەهۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین پێویستە شۆفێران لایتەکانیان دابگیرسێنن."