قوباد تاڵەبانی لەسەر ئەو ژنەی براکەی 28 چەقۆی لێدا هاتە دەنگ
08:32 - 18/05/2022
زهمهن_ههولێر
قوباد
تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند هێزە ئەمنییەکانی
راسپاردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسەی کە لە هەولێر هێرشی کردە سەر خوشکەکەی.
قوباد
تاڵەبانی لە تویتەر نوسیویەتی، "من تووشی شۆک بووم و نیگەرانم بەهۆی هێرشێکی
دیکە بۆسەر ژنان لەلایەن ئەندامێکی خێزانەکەی لە هەولێر. هیچ بیانوویەک بۆ
توندوتیژی دژ بە ژنان نییە."
دەشڵێت،
"وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێبەر ئەحمەد لەگەڵ خزمەتگوزارییە
ئەمنییەکان هەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی ئەم تاوانبارە بدرێتە دادگا."
رۆژی 16-05-2022 لە
شارۆچکەی عەنکاوە لە هەولێر کوڕێک هێرش دەکاتە سەر خوشکێکی تەمەن 23 ساڵی و 28
چەقۆی لێدەدا.
ئهو ژنه ناوی زولهیخایه و دهڵێت، براکانی چەندجارێک هەوڵی کوشتنیان داوە. سەرەتا ویستوویانە بە
دەمانچە بیکوژن، بەڵام گوللـە بەر قاچی کەوتووە، جاری دووەمیش ویستوویانە بیخنکێنن.