407 تەندروستی

گرینگترین نیشانەکانی ئەلزەهایمەر

02:23 - 17/05/2022

دکتۆر _ ئازاد حسن خدر

1-دەبێت کەسەکە خەڵەفانی هەبێت.


2-دەبێت کەسەکە تەمەنی لەنیوان 40-90 ساڵ بێت.


3-دەبێت بەلای کەمەوە دوو یان سێ لەم نیشانانەی هەبێت:


-زاکیرەی تێکچووبێت


-توانای بریاردانی نەبێت


-گۆرانی کەسایەتی (وەک پێشتر کەسێکی هێمن بوو ئێستا گۆراوە بۆ کەسێی زوو هەڵچوو و توورە).


-تێکچوونی پێوەرەکان وەک (دانەنانەوە کەلوپەلەکانی لەشوێنی خۆیان).


-توانای قسەکردن و بیرکردنەوەی تێکبچێت.


4-دەبێت نیشانەکانی بەشێوەیەکی قۆناغبەندی بێت.


5- ئەلزەهایمەر پرۆسەیەکی درێژخایەن لەوانەیە بگاتە چەند مانگێک یان زیاتر لەشەش مانگ ئەم نیشانانەی لەسەر زیاد دەبێت.


6-کەسەکە لەهۆشچوونی نەبێت واتا گەشکە نەبێت.


7- هیچ روونکردنەوەیەکمان نەبێت بۆ نیشانەکانی سەرەوە جگە لە ئەلزەهایمەر.



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن