شێخ محەمەد بن زاید بوو بەسەرۆكی ئیمارات
12:56 - 14/05/2022
زەمەن - جیهانی
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا؛
ئەنجوومەنی باڵای ئیمارات بە گوێرەی بڕگەی 51ـی دەستوور، محەممەد بن زایدی وەکو سەرۆکی
وڵات هەڵبژارد.
ئەمڕۆ14ی 5ی
2022، ئەنجومەنی باڵای ئیمارات لە ئەبوزەبی پایتەخت کۆبوەوە بە سەرۆکایەتی شێخ محەمەد
ئال مەکتوم، جێگری سەرۆکی ئیماڕات و حاکمی دوبەی کۆبوەوە.
سەرۆكی نوێی ئیمارات پێشتر جێنشینی ئەبو زەبی و جێگری فەرماندەی باڵای ھێزە چەکدارەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بووەو پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان هەیە.
پێشتر كۆمپانیاكانی ئیمارات لە هەرێمی كوردستان سەرمایەگوزاریان كردووە، بەڵام بەهەر هۆكارێك
بووبێت بەتایبەت شەڕی داعش بەشێك لەگەورە كۆمپانیاكانی ئیمارات هەرێمی كوردستانیان
لەساڵانی رابردوو جێهێشت وگەڕانەوە وڵاتی خۆیان.
سەرەتای ئەمساڵ
مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیران، سەردانی ئیماراتی كردوو و چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵ
جارێكی تر كۆمپانیاكانی ئیمارات بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان و وەبەرهێنان لە كەرتە
جیاوازەكان ئەنجام بدەن.
دوێنێ وەزارەتی ناوخۆی ئیمارات، هەواڵی کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئەل نەھیان لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی ئیمارات، لە دوێنێوە بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ ماتەمینی سەرتاسەری راگەیاند و لە سەرجەم فەرمانگە حکوومییەکان و کەرتی تایبەتدا بۆ ماوەی سێ رۆژ پشوو راگەیەندرا.
شێخ خەلیفە بن زاید ئەل نەھیان، کوڕی گەورەی یەکەم سەرۆکی ئیمارات، شێخ زاید بن سوڵتان ئەل نەھیانە و لە دوای کۆچی دوایی باوکی بووەتە سەرۆکی ئیمارات.