كتوپڕ؛ په‌ر‌له‌مان دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دواخست
09:31 - 14/05/2022
زه‌مه‌ن –
عێراقی
بڕیاربوو ئەمڕۆ
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێك ئه‌نجامبدات، به‌ڵام كتوپڕ ئه‌م سه‌رله‌به‌یانیه
دانیشتنه‌كه‌ی دواخست.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
راگه‌یاندنی ئەنجومەنەكە بڵاویكرده‌وه كه لەسەر داوای هەندێك لە فراكسیۆنەكان و،
بۆ ڕاوێژی زیاتر بۆ بەئەنجام گەیاندنی یاسای پاڵپشتیی لەناكاوی ئاسایشی خۆراك و پەرەپێدان
و پێویستی بە كاتی زیاتر، بڕیاردرا دانیشتنەكەی ئه‌مڕۆ شەممە دوابخرێت.
به‌ڵام به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه
وادەی دانیشتنە دواخراوەكەی ئاشكرانەكردووە.
پێشتر پەرلەمانی
عێراق بڵاویکردەوە لە دانیشتنی شەممەدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای پشتیوانی فریاگوزاری
بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان و پێداویستییەکانی دەدرێت و هەروەها گفتوگۆی گرژییەکانی
شنگال و چەند تەوەرێکی تری گشتی دەکرێت.