هەر بەرپرسێکى عێراقى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل دروستبکات ’’لەسێدارە دەدرێت’’
08:57 - 11/05/2022
495 جار خوێندراوەتەوە
زهمهن_عێراق
پێشنیازە یاساى
"قەدەغەکردنى بوونى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل" دوو سزاى توندى داناوە بۆ
هەر کەسێک پەیوەندى لەگەڵ ئەو وڵاتە دروستبکات، کە یەکێکیان لەسێدارەدانە.
ئهمڕۆ چوارشهممه، پەرلەمانى
عێراق خوێندنەوەى یەکەمى بۆ پێشنیازە یاساى "قەدەغەکردنى بوونى پەیوەندى لەگەڵ
ئیسرائیل" کرد و بهپێی پڕۆژه یاساكه هەشت چالاکى بە تاوان داناوە کە بریتین
لە، سەردانیکردنى ئیسرائیل، بوونى پەیوەندى لەگەڵ ئەو وڵاتە، پەیوەندى دیبلۆماسی و
سەربازى و سیاسی و ئابورى و رۆشنبیرى، بانگەشەکردن بۆ بیرى ئیسرائیلى، ئەندام بوون
لەهەر دامەزراوەیەکى ئیسرائیلى، هەر کارێک کە ئامانجەکانى ئەو وڵاتە بەدیبهێنێت، وەرگرتنى
یارمەتى لەو وڵاتە، پێدانى یارمەتى بەو وڵاتە.
بەپێی پێشنیازەکە، هەر
کەسێک هەستێت بەئەنجامدانى ئەو کارانە، سزاکەى لەسێدارەدان یان زیندانى هەتا هەتایی
دەبێت، هەروەها هەر بەرپرسێکى عێراقى ئەو کارانە ئەنجام بدات تۆمەتى خیانەتى گەورەى
دەدرێتەپاڵ کە سزاکەى لەسێدارەدانە.