تەندروستی

چۆنیەتی خۆپاراستن و جارەسەری هەڵامەت

03:14 - 09/05/2022 63 جار خوێندراوەتەوە

د. نیگا شەفیق حمە رەشید

1. حەوانەوە: چونکە لەم کاتەیا لاشە خەریکی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەو پێویستی بە وزەیە بۆیە باشترە ئەو وزەیە لە شتی تردا سەرف نەکەی

2. خواردنەوەی برێکی زۆر ئاوو شلەمەنی بەسود، لە وشکبونەوە ئەمان پارێزێو زوتر لاشەمان خۆی پاک ئەکاتەوە.

3. خواردنی تەندروستو هەمە جۆر(سەوزەو میوەو شۆربا) چونکە وزەی پێویستیان تێدایەو کانزاو ڤیتامینو دژە ئۆکسانی تێدایە کە پێویستن بۆ چاکبونەوە.

4. بەکارهێنانی قەترەی سەلاین بۆ لوت و بەکارهێنانی پەمپی پاکردنەوەی لوت بەتایبەتی لە مناڵی بچوک پێش شیر خواردن و خەوتن.

5. پاکو خاوێنی بە شتنی دەستەکان و خۆشۆردنو پاککردنەوەی جانتاو کەلوپەلەکانی ئەگەر لە خوێندنگەو دایەنگە بوو.

6. بەکارهێنانی دەمامک یا داپۆشینی دەمو لوت لەکاتی کۆکەو پژمە.

7. هەوا گۆڕین لە شوێنی مانەوەی مناڵ( ماڵەوە، خوێندنگە، باخچە) چری ڤایرۆسەکە کەم دەکاتەوە.

8. بەکارنەهێنانی دەرمانی دژە بەکتریا بەبێ رێنمای پزیشک، چونکە ئەمە بەکتریا سودبەخشەکانی جەستە دەکوژێت.

9. بەکارهێنانی پێکوتەی هەڵامەت ساڵانە بە تایبەتی لەو مناڵانەی نەخۆشی درێژخایەنیان ‌هەیەو زوو زوو توشی هەڵامەت دەبن.



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن