165 کوردستان

نرخی دۆلار دابه‌زی

11:12 - 23/01/2022

زه‌مه‌ن – ئابوری

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرامبەر بە دیناری عێراقی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و رووی له‌ دابه‌زین كرد.


به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی  له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ شاری هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه‌ دراون به‌ "زه‌مه‌ن"، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، نرخی 100 دۆلار به 148 هه‌زارو 100 دیناره‌، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ 100 دۆلار به‌ 148 هه‌زار و 500 دینار بوو.

رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.

نرخی دراوەكان:

100 دۆلار به‌ 148 هه‌زار و 100 دیناره‌.

100 پاوه‌ن به‌ 200 هه‌زار و 250 دیناره‌.

100 یۆرۆ به‌ 167 هه‌زار و 250 دیناره‌.

100 لیره‌ی توركی به‌ 11 هه‌زار و 250 دیناره‌ (100 دۆلار=1345 لیرە)

100 هه‌زار تمه‌ن به‌ پێنج هه‌زار و 500 دیناره‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن