سزادانی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
05:05 - 21/01/2022
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، هەر فەرمانبەرێك، ڤاكسینی کۆرۆنای وەرنەگرتبێت،
ناتوانێت پابەندی دەوامی فەرمی بێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، بەمەبەستی
پاراستنی ژیان و تەندروستیی هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا و پشت بەستن
بە بڕیار و راسپاردەكانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا؛ هەر فەرمانبەرێک، ڤاكسینی
وەرنەگرتبێت رێگەی پێ نادرێت دەوام بكات و ئەو هاووڵاتیانەشی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە،
ناتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی كارەبا بكەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەم بڕیارە لە رۆژی یەكشەممەوە (2022/1/23) ، بەبێ
جیاوازی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دیوانی وەزارەتی كارەباوە جێبەجێ دەكرێت.
ده‌شڵیت، جێبەجێكردنی ئەم رێنماییە، لەپێناو رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا و شەپۆلی
نوێی كۆرۆنایە، كە پێویستە سەرجەم فەرمانبەران بۆ پاراستنی خۆیان و هاوكارانیان و
هاووڵاتیان پابەندیی رێكارەكانی خۆپارێزی بن.
پێشتر دوایین مۆڵه‌ت درابوو به فه‌رمانبه‌ران كه تاوه‌كو 20ی ئه‌م مانگی
ڤاكسین وه‌ربگرن، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌پێی یاسای به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌ران
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و سزاده‌درێن.