1310 عیراق

ڤیدیۆ.. باوكێك به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ له‌ منداڵه‌كه‌ی ده‌دات

04:20 - 21/01/2022

زه‌مه‌ن_به‌غدا

لە بەغدای پایتەختی عێراق، باوکێک به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ له‌ منداڵه‌كه‌ی ده‌دات و دواتر ده‌ستگیرده‌كرێت.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو بووەتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێ باوکێک زۆر بە خراپی لە کوڕێکی خۆی دەدات و بە زەوی دادەدات.

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: دایکی منداڵەکە سکاڵای تۆمار کردووە و هێزەکانی پۆلیسیش باوکەکەیان دەستگیر کردووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەو کەسە بەپێی ماددەی 413 لە یاسا سزادانی عێراقی دەستگیر کراوە.

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن