دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه بڕیار ده‌دات
05:53 - 16/01/2022
"زەمەن"
دادگاى فیدراڵیی عێراق، واده‌ى
دانیشتنی بڕیاردان له‌باره‌ى یه‌كه‌م دانیشتنى خولی نوێی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى
عێراق دیاریكرد.
دادگای فیدراڵی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، لەسەر بڕیاردانى یەکەم کۆبونەوەى پەرلەمان ڕۆژی
چوارشەممەی داهاتوی دەستنیشانکرد لەبارەى دەستورى بون و دەستورى نەبونى خولی
پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگا کاری دەستەی سەرۆکایەتی
پەرلەمان تا یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکە و بەشێوەیەکی کاتی هەڵدەپەسێردرێت.
ڕۆژى 9ى ئه‌م مانگه یه‌كه‌م دانیشتنى خولی پێنجەمی
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌چو، له دانیشتنه‌كه‌دا مه‌حمود مه‌شهه‌دانى دۆخى
ته‌ندروستیی تێكچو و برایه نه‌خۆشخانه، پێشئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه دانیشتنه‌كه‌ى
په‌رله‌مان، بڕیاردرا جێگره‌وه‌كه‌ى دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه‌ببات و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی
ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش هەڵبژێردرا.
ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه و چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی
شیعه‌كان دانیشتنه‌كه و هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی ڕه‌تكرده‌وه. له‌چه‌ند
ڕۆژى ڕابردوو مه‌حمود مه‌شهه‌دانى و پەرلەمانتارێكی دیكە له دادگاى فیدراڵى
سكاڵاىان تۆماركرد و دانیشتنه‌كه‌یان به ناده‌ستوری له‌قه‌ڵه‌مدا.