بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەكی ژیانت ئاشكرادەكات؟
09:54 - 16/01/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە
پێشبینی ئەمڕۆی 16-1-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
لەگەڵ خێزانەکەت کێشەتان زۆر هەیە و دەبێت بە ژیرانە چارەسەریان
بکەیت و دووبارە متمانەی خۆت بەدەست بێنیتەوە.
گا (4/20 بۆ 5/20)
یەکێک لە هاوڕێکانت دەیەوێت بتخاتە کێشەیەکەوە ئاگاداری
خۆت بە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بچۆرە دەرەوەو گرنگی پێبدە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
گەشتێکی کورت ئەنجامدەدەیت و سەردانی نەخۆش دەکەیت، لەڕووی
کۆمەڵایەتییەوە تێک شکاوی و پێویستە خۆپەرست نەبیت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
بە پەیوەندییەکانت بچۆرەوەو متمانە بە هەموو کەسێک مەکە،
تۆ کەسێکی گرنگیت بۆ کەسوکارەکەت، گوێ بۆ خۆشەویستەکەت بگرە.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
پەلە مەکە لەوەی لەشوێنی کارەکەت زوو گەشە بکەیت و پۆست
وەرگریت، هەموو شتێک و لە کاتی خۆیدا سوودی هەیە، سەردانی پزیشک بکە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
خوێندنەوە بۆ هەنگاوەکانت بکە و سەبرو ئارامت هەبێت چونکە
هەموو ئەو ڕووداوانەی ڕوودەدەن لەبەرژەوەندی تۆدایە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
توانایەکی زۆرت هەیە و سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنیت،
فشار زۆر مەخەرە سەر خۆشەویستەکەت با لەدەستی نەدەیت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بەهۆی ئەوەی کەسێکی نزیکت نەخۆشە، تووشی بێتاقەتی دەبیت
و هەوڵدەدەیت هاوکاری بکەیت، دۆخی تەندرووستیت بەرەو باشبوون دەچێت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
ماندووبونت بەفیڕۆ ناچێت و کارێکی خێر ئەنجامدەدەیت، کەسێک
دێتە ژیانتەوەو ڕابردوو لەبیر دەکەیت، وەرزشی زۆر بکە.
گیسک (12/22 بۆ
1/19)
بەرپرسیاریت زیاددەبێت و چەند کەسێک تووشی گرفتت دەکەن،
کاتی هاتوە کە بڕیاری هاوسەرگیری بدەیت، تەندرووستیت باش نیە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
پێشنیاری چەند کارێکت بۆ دەکرێت بەڵام پەلە مەکە لە بڕیاردان،
ئەمڕۆ پلانی داهاتوو دائەڕێژیت و گۆڕانکاری لە ژیانتدا ڕوودەدات.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
لە ئەمڕۆوە کارەکانت بە ئاسانی جێبەجێ دەبێت و بەرژەوەندییەکانت
زیاددەبن، کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی کەسێکی نوێ بێنیتە ژیانتەوە.