له هه‌ولێر دوو كه‌س به تۆمه‌تی ئاژاوەگێڕی دەستگیر کران
06:40 - 14/01/2022
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
پۆلیسی ده‌شتی
هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوو تۆمه‌تبار خه‌ریكی ئاژاوه‌گێڕی بوون، ده‌ستگیركران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا
پۆلیسی ده‌شتی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، "بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی
شاوێس، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (م. ک. س) و (ا. د. ع) بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕی و
هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیر کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
" لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر دەمانچەیەکی بێ مۆڵەتدا گیرا، پەڕاوی
لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 21ـی چەک، راگیران.