لە هەولێر کۆمپانیایەک 8 ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان دەبات
10:54 - 14/01/2022
زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
كۆمپانیایه‌كی
بازرگانی و پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل ماوه‌یه‌ك دوو هه‌فته له‌ئێستا بانگه‌وازی بڵاوكردۆته‌وه
كه پێویستی به شۆفێری ئۆتۆمبێل هه‌یه به مه‌رجێك ئۆتۆمبێلی لاندكرۆزه‌ری پێبێ
و مانگانه مووچەی هەزار و 800 دۆلار ده‌دات.
کۆمپانیایەكه
ناوی "رێدڵ"ه و زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێلی هاونیشتمانییان وەردەگرێت بۆ ئەوەی (جی پی ئێس)یان بۆدانێت و گرێبەستیان بۆ بکات و دواتر بیانخاتە سەر کار، به‌ڵام (8) ئۆتۆمبێلیان ده‌بات.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان براوه، نرخی كۆی ئۆتۆمبێله‌كان 600 هەزار دۆلارە
تاوەکو ئێستا بۆی نەگەڕاندوونەتەوە.
په‌یامنێری
"زه‌مه‌ن" له زاری ئه‌و هاونیشتمانییەکه‌وه وتی" دەڵێت، فێڵیان لێکراوە
و خاوەنی کۆمپانیاکەش هەڵاتووە.
شێركۆ وه‌یسی تەمەنی
43 ساڵه‌و دانیشتووی هەولێرە، وتی" خاوەنی کۆمپانیاکە رایکردووە و سکاڵای یاسییشمان
لەسەریان تۆمارکردووە."