832 عیراق

ڕاوێژکارێکی کازمی: بەپێی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نەوت گۆڕانکاری لە بەھای دۆلاردا دەکرێت

01:29 - 31/12/2021

زه‌مه‌ن - ئابوری

 

 ڕاوێژکارێکی ئابوریی مسته‌فا كازمی ڕایدەگەیەنێت، یەکەم ئەرکی حکوومەتی نوێی عێراق، ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە دەبێ و بە پێی بازاڕی نەوت گۆڕانکاری لە بەھای دۆلاردا دەکرێت.
گه‌وره‌ ڕاوێژکاری ئابوریی سەرۆک وەزیرانی عێراق؛ موزھه‌ر محەمەد ساڵح، ئاشكرایكرد كه‌ ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریەوە ئامادەکراوە، بەڵام بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ڕێکارە یاساییەکانی دواکەوتووە و لە ئێستادا چاوەڕوانی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ دەکەن.


ڕاشیگەیاند، حکومەتی نوێ تاوتوێی یاسای بودجە دەکات و گۆڕانکاری تێدا دەکات، کە ڕەنگە لە کاتی گفتوگۆکاندا بە پێی بازاڕی نەوت بەھای دۆلار گۆڕانکاری تێدا بکرێ و نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زێنرێت.


وتیشی، ئەگەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داھاتوو، دوا بکەوێت ئەوا بە پێی یاسای ١ لەسەر ١٢، خەرجییەکان لەسەر بنەمای بودجەی ٢٠٢١ ڕێکدەخرێن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن