521 کوردستان

یەک ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردوە

12:07 - 31/12/2021

زه‌مه‌ن – سلێمانی

عەلی رەئوف بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد كه‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2021وه‌ تا ئه‌مڕۆ كه‌ كۆتا رۆژی ساڵه‌ زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس، گه‌شتیار سه‌ردانی پارێزگای سلێمانیان كردووه‌.

وتیشی" ئەمە دەستکەوتێکی باشە بۆ بوژاندنەوەی ئابووری لەم شارە.

ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ فه‌رمانگه‌كه‌ی لەداهاتی خۆی ١٦ پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکات و لە پارێزگای سلێمانی زیات لە هەزار و ٤٥٠ شوێنی مۆڵەتپێدراوی گەشتیاری هەیە. کەمەرجە لە ساڵی ئایندەوە دامەزراوانی ئەو شوێنانە دەرچوی بەشی گەشتوگوزار بن بەمەبەستی دابینکردنی هەلی کارو ئەگەر وانەبێت مۆڵەتیان پێنادرێت.


ئەوەشی خستەروو، کەوەک پلانی ساڵی ٢٠٢٢ پرۆژەی گەشتیاری دوکانمان هەیە کەلەقۆناغی ئامادەکردی گرێبەستین و کەلەسەر روبەری ٤ هەزار دۆنمە و دەیان هەزار هەلی کار دەرەخسێنێت و پرۆژەیەکی گەورە و ستراتیژی دەبێت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران خۆی سەرپەرشتی دەکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن