نوێترین زانیاری.. پڵینگه‌كه قاچێكی شكاوه
11:52 - 31/12/2021
زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
سه‌رپه‌رشتیارانی ره‌وشی ته‌ندروستی پڵینگه‌كه
گیركراوه‌كه ئاشكرایانكرد كه قاچێكی پڵینگه‌كه شكاوه‌و زه‌حمه‌ته بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه
ناو سروشت.
سلێمان ته‌مه‌ر به‌رپرسی
رێكخراوی كوردستان بۆ پاراستنی ئاژه‌ڵان و پزیشكی سه‌رپه‌رشتیاری گرتن و چاره‌سه‌ركردنی
پڵینگه‌كه‌ی باتیفا، ئاشكرایكرد كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 10 رۆژه پڵنگه‌كه‌ی باتیفا
یه‌كێك له قاچه‌كانییه‌وه به ته‌ڵه‌یه‌كه‌وه بوو، هه‌ر به‌م ته‌ڵه‌وه له
ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕایه‌وه، بووه‌ته هۆی له‌ده‌ستدانی قاچێكی.
رۆژی چوار شەممە،
له سنووری زاخۆ، ئاژه‌ڵدارێك ته‌ڵه‌ی بۆ گورگ دانابوو، پڵنگێك پێوه ببوو، كاتێك
هەوڵیانداوە رزگاری بكه‌ن، پڵنگه‌كه دوو كه‌سی بریندار كردووه و رایكردووه و ته‌ڵه‌كه‌شی
له‌گه‌ڵ خۆی برد بوو، دوێنێ بە بەنجکراوی گیرا، بڕیارە لە باخچەی ئاژەڵانی دهۆک
چارەسەر وەرگرێت..