هاتووچۆی هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك شه‌قامی گشتی داخست
11:11 - 31/12/2021
زه‌مه‌ن - هه‌ولێر
هاتووچۆی هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی شه‌وی
سه‌ری ساڵه‌وه ئاگادارییه‌كی بۆ شۆفێران بڵاو كرده‌وه، تێیدا داخستنی ژماره‌یه‌ك
شه‌قامی گشتی راگه‌یاند.
ده‌قی ئاگاداریه‌كه:
سەرجەم شوفێران وهاووڵاتیانی بەڕێزی شاری هەولێری ئاگاداردەکەینەوە، بەهۆی
ئەگەری دروستبوونی قەرەباڵغی و کۆبوونەوەی خەڵک لە هەندێک شەقام و شوێنەگشتیەکان بەبۆنەی
سەری ساڵی تازە، لەکاتژمێر 7ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، تاوه‌كو درەنگانی شەو چەند شەقامێک
بە تەواوی بە رووی شوفێراندا دادەخرێن، هاتووچۆکردن تێدا تەنیا بەپیادە دەبێت، بەو
شێوەیە خوارەوە:
1/چواڕیانی ئیسکان
لەسەر شەقامی 60مەتریەوە تاکو باخچەی بروسک.
2/چواڕیانی گەل
بەرەو ناو بازاڕ.
3/ چواڕیانی میدیا بەرەو
ناوبازاڕ.
4/چواڕیانی پارێزگا
بەرەو ناو بازاڕ
5/کۆتایی شەقامی
حەمرا.
6/شەقامی 100مەتری،
ئەو بەشەی بەپێش فاملی مۆڵدا تێده‌په‌ڕێت بۆ رێگای شەقڵاوە تەنیا یەکساید دەگیرێت،
واته سایدی چوونە بۆ رێگای شەقڵاوە و سایدی هاتن بۆلای ڕێگای کۆیە کراوە دەبێت.
تێبینی/هیچ ئاهەنگێکی فەرمی ناکرێت بەبۆنەی سەری ساڵی تازە، بەڵام ئەم
ئامادەکاریانە بۆ ئەگەری کۆبونەوەی خەڵکە.
ساڵی تازەتان پیرۆز و بە هیوای سەلامەتی بۆهەموو لایەک
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر
2021/12/31