مهحمود مهشههدی سهرۆكایهتی دانیشتنی پهرلهمان دهكات
11:06 - 31/12/2021
زهمهن – عێراقی
مهحمود مهشههدانی وهك بهتهمهنترین ئهندامی پهرلهمانی عێراق، سهرۆكایهتی
یهكهم دانیشتنی ئهنجومهنی نوێنهران دهكات.
پهیامنێری
"زهمهن" له شاری ههولێر لهزاری سیروان سیرینی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی
نوێنەرانی عێراقهوه ئاشكرایكرد كه ئهوان ناوی سێ بهتهمنترینی پهرلهمانتاری
ئهم خولهیان دیاریكردوو كه یهكهمیان مەحموود مەشهەدانی لە هاوپەیمانیی عەزم،
عامر فایز لە هاوپەیمانیی تەسمیم و خالید حەسەن ساڵح دەڕاجی كاندیدی سهربهخۆی
تاکە کەسی-یه".
وتیشی ئەگەر بەتەمەنترینیان
ئامادە نەبوو سەرۆکایەتیی یەکەم دانیشتن بکات یان بەهۆی تەندروستی یان هەر حاڵەتێکی
دیکە نەیتوانی ئەو کارە بەجێبگەیێنێت، ئەوا کەسی دووەمیان دیاری دەکرێت، ئەگەر ئەویش
پاساوی هەبوو، ئەوا کەسی سێیەم رادەسپێردرێت".
مەحموود مەشهدانی کێیە؟
- مەحموود داوود سەلمان موسا مەشهەدانی تەمەن 73
ساڵ، لەدایکبووی 20ی ئایاری 1948ـە لە شاری بەغدایە.
- خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی لە بەغدا
تەواو کردووە.
- لە ساڵی 1966 چووەتە کۆلێژی پزیشکی و بە پلەی
مولازمی یەکەمی پزیشک لە ساڵی 1972 دەرچووە.
- چەندین جار لەلایەن رژێمی بەعسەوە دەستگیرکراوە،
لە ساڵی 2000 بە تۆمەتی دژایەتیکردنی ئەو رژێمە دەستگیرا و 15 ساڵ زیندانیی بەسەردا
سەپێندرا، دواتر لە ساڵی 2002 بە لێبووردنی گشتی ئازاد کرا.
- ساڵی 2004 بە ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور
دیاریکرا.
- لە ساڵی 2004 لەلایەن ئەمریکییەکانەوە دەستگیر
کرا بە تۆمەتی پشتیوانیکردنی هێزەکانی مقاوەمەت.
- لە ساڵی 2006 بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
هەڵبژێردرا و تاوەکو ساڵی 2009 بەردەوام بوو، دوو ساڵ دواتر بە سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانی
عەرەبی هەڵبژێردرا.
رۆژی 10ی ئۆکتۆبەری
2021، هەڵبژاردن لە 83 بازنەی عێراق بەڕێوەچوو، 9 ملیۆن و 623 هەزار و 601 دەنگدەر
دەنگیاندا، لەو ژمارەیە 775 هەزار و 576 دەنگ پووچەڵ بوون، 30ی تشرینی دووەم کۆمیسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکابن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی 10ی ئۆکتۆبەری راگەیاند،
رۆژی دووشەممە 27ی کانوونی یەکەمی 2021، دادگەی باڵای فیدراڵی هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنە
پەرلەمانییەکەی عێراقی رەتکردەوە و ئەنجامەکانیشی پەسندکرد، رۆژی 28ی کانوونی یەکەمی
2021، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنی
بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق نارد، رۆژی 30-12-2021، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق
رۆژی 09-01-2022ی دیاریکرد بۆ بەستنی دانیشتنی یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
کورسیی لایەنەکان
لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق :
- رەوتی سەدر: 73 کورسی
- هاوپەیمانیی تەقەدووم: 37 کورسی
- هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا: 33 کورسی
- پارتی دیموکراتی کوردستان: 31 کورسی
- هاوپەیمانیی کوردستان: 17 کورسی
- هاوپەیمانیی فەتح: 17 کورسی
- هاوپەیمانیی عەزم: 14 کورسی
- جووڵانەوەی نەوەی نوێ: 9 کورسی
- ئیمتیداد: 9 کورسی
- ئیشراقەت کانوون: 6 کورسی
- هاوپەیمانیی تەسمیم: 5 کورسی
- بزووتنەوەی بابلیون: 4 کورسی
- هاوپەیمانیی قیوە دەولە: 4 کورسی
- هاوپەیمانی عەقدی نیشتیمانی: 4 کورسی
- هاوپەیمانیی جەماوەرمان ناسنامەمانە: 3 کورسی
-جووڵانەوەی حەسمی چاکسازی: 3 کورسی
-بەرەی تورکمانی: 1 کورسی
- ئەو حیزبانەی یەک کورسییان بەدەستهێناوە: 16
کورسی
- بەربژێرە تاکە
کەسە سەرکەوتووەکان: 43 کورسی